|
 |
|
ماڵپهری تیشك
خۆی بهرپرسیار نازانێت خاوهنی بابهتهکان خۆیان بهر پرسن له
ناوهرۆکی نوسراوهکانیان |
|
|

گەنجێكی كورد دەبێتە باشترین ئاشپەزی ساڵ لە هۆڵەندا . لە فێستیڤاڵی (پرووفن)
كە ساڵانە لە شاری خرۆنینگنی هۆڵەندا بۆ باشترین ئاشپەزەكان سازدەكرێ،
میركۆ كەریم،٢١ ساڵ، بە باشترین ئاشپەزی ساڵی ٢٠٠٩ دانرا. میركۆ كە
قوتابیی كۆلێژی ئالفا بۆ خواردنە، لەو خواردنانەدا كە درووستیان دەكات
زۆرتر گۆشتی بەراز و مریشك بەكاردێنێ. دەستەی دادوەری بۆیە میركۆیان
هەڵبژارد، چونكە "بەتامترین خواردن"ی لە ماسی و گۆشت درووستكردبوو.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە، ٤٠٠٠ كەس بەشدارییان لە
فێستیڤالەكەدا كردبوو.
|
|
|