|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
مۆبایلی ئیمامی مزگه‌وتێكی
سعودیه، 52 دیمه‌نی ڤیدیۆیی سێكسی تێدابوو |

رۆژنامه‌یه‌كی سعودی ئاشكرای
كرد ده‌سته‌ی فه‌رمان به‌چاكه و رێگری له خراپه خه‌تیب و ئیمامی
مزگه‌وتێكی سعودیه‌ی ده‌ستگیركردووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری
سیحر و فاڵگرتنه‌وه، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆبایله‌كه‌شی، ده‌ركه‌وتووه
52 دیمه‌نی ڤیدیۆیی سێكسی تێدا بووه.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌نی" سعودی بڵاویكرده‌وه كه ده‌سته‌ی فه‌رمان به‌چاكه
و رێگری له خراپه كه پۆلیسی ئاینیه له‌سعودیه، ئیمام و خه‌تیبێكی
گه‌وره‌ی شاری جه‌ده‌ی ده‌ستگیركردووه، كه 52 دیمه‌نی ڤیدیۆیی
سێكسی له‌مۆبایله‌كه‌یدا هه‌بووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه ئه‌و ده‌سته‌یه به‌شێوه‌ی
سودفه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی سودانی ئیمامه‌كه‌شی ده‌ستگیركردووه
كه كاری سیحری بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه و كه‌سه سودانیه‌كه‌ش
موشته‌ری بۆ دۆزیوه‌ته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ده‌سته‌كه به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند
"پێشتر هاووڵاتیه‌ك سكاڵای دژی ئه‌و ئه‌و كه‌سه سودانییه له‌لای
پۆلیس تۆماركردبوو، بۆیه پۆلیس له رێگه‌ی پلانێكی تۆكمه‌وه توانی
كه‌سه سودانیه‌كه و ساحیره‌كه ده‌ستگیربكات كه ده‌ركه‌وت خه‌تیبی
مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی شاری جه‌ده‌یه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه خه‌تیبه‌كه هه‌وڵیداوه به‌رگری
له‌خۆی بكات به‌رامبه‌ر به‌پۆلیس، به‌ڵام دواتر خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داوه،
پۆلیسیش ده‌ستی به‌سه‌ر ڤیزایه‌كی نوێیدا گرتووه له‌گه‌لًَ مۆبایله‌كه‌ی
كه 52 دیمه‌نی ڤیدیۆیی سێكسی تێدابووه
|
|
|