|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
باوكێك منداڵه دوو
ساڵانه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام ده‌به‌ستێته‌وه |

له‌رووداوێكی ناوازه‌و سه‌مه‌ره‌دا
باوكێك له‌شاری په‌كینی پایته‌ختی چین منداڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی به
عه‌مودێكی سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات ده‌به‌ستێته‌وه
تاوه‌كو له‌كاره‌كه ته‌واو ده‌بێت.
لاوه‌لوو ئه‌و منداڵه‌یه كه له‌وێنه‌كه‌دا دیاره و به‌زنجیرێك به‌ستراوه‌ته‌وه.
كاتێك پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه كردووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه
كه باوكی لاوه‌لوو ئه‌و كاتانه‌ی كار ده‌كات مناڵه‌كه‌ی له‌و شوێنه‌دا
ده‌به‌ستێته‌وه، چونكه پاره‌ی نییه تا له دایه‌نگه دایبنێت.
له‌مباره‌یه‌وه باوكی لاوه‌لوو وتی: "به‌زنجیرێكی درێژ به‌ستومه‌ته‌وه
تا بتوانێ یاری بكات".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه باوكی لاوه‌لوو ده‌ڵێت: "ناتوانم لای دایكی به‌جێیبهێڵم،
چونكه دایكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كاڵفامه". بۆیه لاوه‌لووش
ده‌به‌ستێته‌وه تا نه‌دزرێ، چونكه پێشتر كچێكی چوار ساڵی دزراوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه یه‌كێك له دایه‌نگه‌كان بڕیاریدا
منداڵه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ وه‌ربگرێت بێ هیچ به‌رامبه‌رێك به‌خێوی
بكات و ئاگاداری بێت
|
|
|