|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كه‌ی
ئارامۆ گه‌نجان چۆن ئاڕاسته‌ده‌كات؟ |

هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا زۆربه‌مان
به‌رده‌وام به دیار پرۆگرامه‌كانی كه‌ناڵ چوار‌و كۆڕه‌كه‌وه داده‌نیشن،
ڕه‌نگه زۆربه‌شمان به‌شداریی له‌و پرۆگرامانه‌دا بكه‌ین، به‌ڵام ئایا
ده‌زانی چی له‌پشت شێواز‌و كاركردنی ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌وه‌یه‌و ئه‌وان
بۆچی ده‌یانه‌وێت به هه‌ر جۆرێك بێت زۆرترین بینه‌ر له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه؟
له هه‌موو وڵاتێكدا سێ جۆر كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن هه‌یه، یه‌كێكیان كه‌ناڵه
حكومیه‌كانن، كه له ڕێگه‌یانه‌وه چالاكی‌و لێدوان‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه
حكومییه‌كانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنه تا
ئێستا له كوردستاندا ئاكتیڤ نییه. جۆری دووه‌م، ڕاگه‌یاندنی حزبیه
كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستاندا بوونی هه‌یه. جۆری سێیه‌میشیان
ڕاگه‌یاندنی كه‌رتی تایبه‌ته، ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنه‌ش له‌ئێستادا
وه‌كو دیارده‌یه‌كی نوێ هاتۆته‌كایه‌وه‌و داهاتی خۆی له‌سه‌ر
ڕیكلام‌و ئه‌و جۆره پرۆگرامانه دابینده‌كات كه پێویسته هاوڵاتیان
بۆ به‌شداریكردن تێیاندا ته‌له‌فۆن بكه‌ن، جگه له‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵانه
نابێت هه‌ڵگری هیچ دیدگایه‌كی سیاسی بن.
ئه‌مان جیاوازن!
له‌ئێستادا هه‌ردوو كه‌ناڵی كۆڕه‌ك‌و كه‌ناڵ4 نوێنه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی
كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن له كوردستان. ئه‌م دوو كه‌ناڵه هونه‌ری‌و
سه‌رگه‌رمكه‌رن، ئه‌گه‌رچی پێویسته هه‌ندێك له پرۆگرامه‌كانیان به
ئامانج بێت‌و ڕۆشنبیریی گشتی بده‌ن به بینه‌ر، به‌ڵام ئێستا ئه‌م
ڕۆڵه نابینین‌و زیاتر به بازرگانیكردنه‌وه سه‌رقاڵن.
كه‌ناڵ چوار چییه؟
ناونانی كه‌ناڵ چوار به‌و ناوه‌وه، وه‌كو ڕه‌مزێكه بۆ هه‌ر چوار
پارچه‌كه‌ی كوردستان، به‌پێی ئامانج‌و دروشمی كه‌ناڵ چوار، ده‌بێت
ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵه‌كه سه‌رگه‌رمكه‌رو په‌روه‌رده‌یی‌و نه‌ته‌وه‌یی
بێت، به‌ڵام ئه‌م چوار پارچه‌یه له كه‌ناڵه‌كه‌دا نابینرێت، به‌هێنده‌ی
ئه‌وه‌ی ئه‌ڤین ئاسۆ له كه‌ناڵه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌وته‌ی هونه‌رمه‌ندێكی شاری سلێمانی (كه نه‌یوست ناوی
ئاشكرابكرێت): "له‌ئێستادا ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له‌م كه‌ناڵه‌دا په‌خشده‌كرێن،
زیاتر به گه‌مژه‌كردنی خوێنه‌رن، چونكه بابه‌ته جدییه‌كان له‌گه‌ڵ
بابه‌ته سه‌رگه‌رمكه‌ره‌كاندا تێكه‌ڵكراون. بۆ نموونه، له پرۆگرامی
ئه‌ڤین ژن‌و ژیانه‌دا باس له سوتاندنی ئافره‌تان ده‌كرێت، به‌ڵام له‌نێویشیدا
دانسی هیندی تێدا نمایشده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی زیاتر قسه‌كان به‌شێوازی
له خۆوه ده‌وترێن‌و پشت به ئامار‌و زانیاری ورد نابه‌سترێت، به‌ڵكو
ته‌نها بابه‌ته‌كان ده‌وروژێنرێن، به‌ڵام له دواجاردا بینه‌ر هیچ
فێرنابێت."
كۆپییه‌ك
جگه له كه‌ناڵ چوار، كۆڕه‌كیش وه‌كو كه‌ناڵێكی ئاسمانی، ماوه‌ی
زیاتر له ساڵێكه ده‌ستبه‌كاربووه. له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م
كه‌ناڵه هه‌ڵكه‌وت زاهیر بوو، به‌ڵام دواتر كه‌ناڵه‌كه له‌و سه‌ندرایه‌وه‌و
درا به ئارامۆ، هه‌تا شان به‌شانی كه‌ناڵ چوار هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌رێت.
پاره‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی له كۆمپانیای
كۆڕه‌ك تلیكۆمه‌وه دابینكراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن حزب‌و
كۆمپانیای دیكه‌شه‌وه، به‌تایبه‌تی كۆمپانیای ئارت كه هی
ئارامۆیه، پاره بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه دابینكراوه. سه‌رجه‌م ئه‌و ستافه‌ی
له كه‌ناڵه‌كه‌شدا كارده‌كه‌ن، جگه له پێشكه‌شكاره‌كان‌و كه‌مینه‌یه‌ك
له وێنه‌گره‌كان نه‌بێت، كارمه‌ندی توركن. هه‌رچه‌نده ئامانجێكی سه‌ره‌كی
ئه‌م دوو كه‌ناڵه خۆسه‌پاندنه له جیهاندا وه‌كو كورد، تا بڵێن ئێمه‌ش
به‌شدارین له پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی جیهانگیریدا، به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵانه
بوونه‌ته كۆپییه‌كی هه‌ڵه‌و نادروستی ئه‌و جیهانگیرییه‌و له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌ندان‌و نووسه‌رانه‌وه ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌م دوو كه‌ناڵه ده‌گیرێت.
د. ئه‌فرام حه‌سه‌ن (پسپۆڕی ده‌روونی) له‌باره‌ی بوون‌و كاریگه‌رییه‌كانی
ئه‌م جۆره كه‌ناڵانه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده
شێوازی كاركردنی ئه‌م جۆره كه‌ناڵانه لای خۆمان تازه‌یه، به‌ڵام
له وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ئه‌وروپاش شتێكی زۆر دێرینه، ئه‌م دكتۆره
ده‌ڵێت: "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی‌و ئایدۆلۆژیای ئه‌مجۆره كه‌ناڵانه،
به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، له‌گه‌ل هه‌ندێ مه‌به‌ستی
تر، كه بازرگانه‌كان باشتر ده‌زانن مه‌به‌ست له‌و به‌رنامانه چییه."
وتیشی: "له‌م دۆخه‌ی كوردستان‌و ئه‌و كرانه‌وه خێرایه‌ی هه‌مانه‌و
نزمیی ئاستی ڕۆشنبیریی زۆربه‌ی تاكه‌كان، ده‌مگه‌یه‌ننه ئه‌و
بۆچونه‌ی كه بڵێم، بوونی ئه‌م كه‌ناڵانه له‌م ساته‌دا مه‌ترسیدارو
زیانبه‌خشه بۆ تاك‌و خێزانی كورد."
ستراتیژ
ئارامۆ، كه پێشتر وه‌ك گۆرانیبێژو پاشانیش وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه
ده‌ركه‌وت، به ڕه‌گه‌زی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌رمه‌نستانه‌و 13/11/1973
له ئه‌رمه‌نستان له‌دایكبووه. له‌ئێستادا وه‌كو به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م
دوو كه‌ناڵه كارده‌كات‌و ئه‌ڤین ئاسۆشی كردۆته سمبولی شاشه‌كه‌ی.
ئه‌ڤین ئاسۆ له 1/1/1986 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی
له‌دایكبووه‌و چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین ئه‌زموونی پێشكه‌شكردنی
له ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی پارێزگارانه‌وه ده‌ستپێكرد، پاشان چووه
ڕادیۆی نه‌واو بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك پێشكه‌شكاری سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌ی
سروه‌ی نه‌واو به‌رپرسی هاماهه‌نگیی به‌رنامه‌كانی ئه‌و ڕادیۆیه
بوو. دواجار له كۆمپانیای ئارت گیرسایه‌وه‌و له ڕێی كاره‌كانی ئه‌و
كۆمپانیایه‌و دواتریش كه‌ناڵ چواره‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد.
ئه‌ڤین، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوبانگه‌یدا، خۆی به قه‌رزاری ئارامۆ
ده‌زانێت، ئه‌و به‌رگریی له ئارامۆ ده‌كات‌و ده‌ڵێت: "ئارامۆ شۆڕشی
خسته نێو میدیای كوردی، كه‌سێكه هاتۆته كوردستان خزمه‌تی میدیای
كوردی ده‌كات، به‌داخه‌وه زۆر كه‌س هه‌ستی پێ ناكه‌ن، ده‌مه‌وێت زۆر
به ڕاشكاوانه ئه‌وه بڵێم، ئه‌و كارانه‌ی كه ئێستا ده‌یبینن ئه‌نجامده‌درێت،
هه‌مووی له‌سه‌ر ماندووبونی تایبه‌تی ئارامۆیه. به‌داخه‌وه زۆركه‌س
هه‌ست به‌مه ناكه‌ن‌و پروپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر هه‌یه،كه گوایه ئارامۆ
پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرێت. من وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای
ئارت‌و پێشكه‌شكار له‌و كۆمپانیایه‌و وه‌ك هاوڕێی ئارامۆ هیواداربووم
ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه تۆزێك نزیكبوونایه له ڕاستییه‌وه، چونكه ئێمه
وه‌ك ئارت كۆمپانی توانای كاركردنی 24 كاتژمێرمان هه‌یه‌و ئه‌و ته‌كنیك‌و
ستافه‌ی ئێمه هه‌مانه، له هیچ كۆمپانی‌و ته‌له‌فزیۆنێكی كوردستاندا
نییه. ئه‌گه‌ر ئارامۆ به ڕه‌گه‌ز كورد نه‌بوایه‌و بهاتایه كوردستان‌و
ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێستا ده‌یكات بیكردایه، ڕه‌نگه به چاوێكی تر سه‌یری
بكرابایه‌و پاڵپشتی بكرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه بێگانه‌په‌رستین."
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌دا، هونه‌رمه‌ندانی دیكه پێیانوایه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م دوو كه‌ناڵه كورده، به‌ڵام خزمه‌ت به
كورد ناكات. مه‌ترسیی ئه‌م دۆخه‌ش بووه، هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فائه‌دینی
والێكردووه چه‌ند پێشنیارێك بۆ ئارامۆ بنێرێت‌و داوای لێ بكات لایه‌ك
له هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بكه‌نه‌وه.
د. ئه‌فرام ڕای وایه، پرۆگرامه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵانه له‌ئاستێكیشدا
نین كه به گوێزه‌ره‌وه‌ی ڕۆشنبیریی خۆرئاواش ناوبنرێن، ئه‌و ده‌ڵێت:
"پرۆگرامه‌كانیان ته‌نها تێركردنی حه‌زی چه‌ند كه‌سێكه‌و له‌پشت ئه‌و
به‌رنامانه‌وه گه‌لێ ده‌ستی تر ڕاوه‌ستاون، دیاره گوێ نه‌دان به
كه‌لتورو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، جۆرێك نییه له
ئازایه‌تی‌و داهێنان، به ڵكو خۆدزینه‌وه‌و ڕاكردنه له واقیع‌و باوه‌شكردنه
به‌شتێكدا، كه ساڵانێكه له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن،
به‌ڵام له‌وێ له‌به‌ر بوونی داموده‌زگای پته‌وو دادپه‌روه‌ری‌و مافی
مرۆڤ‌و سه‌ده‌ها ڕێكخراوی چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و به‌رزیی
ئاستی وشیاریی تاكه‌كان‌و خێزان، زیانه‌كان له‌وێ برێك كه‌متر ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌م وڵاته‌دا ناكرێ بڵێم كاره‌ساته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێی گریان نه‌بێ،
ئه‌و كه‌ناڵانه هه‌رگیز جێی شادمانی‌و شانازی نین‌و له‌كاتێكدا كه‌ناڵێكی
فه‌رمیی حكومیی هه‌رێم له‌ئارادانییه، چه‌نده‌ها كه‌ناڵی حزبی‌و ئه‌هلی
هه‌ن، به‌ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵك ئاڕاسته‌ده‌كه‌ن."
ئه‌م دكتۆره وتیشی: "دیاره ئه‌و كه‌ناڵانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا
جه‌ماوه‌رێكی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه، ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌یه‌ك كه‌ناڵه‌كانی
تریان ناچاركردووه پاشه‌كشه‌بكه‌ن، یان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ڕێگه‌ی
ئه‌وان بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك برێك به‌ویژدانه‌وه بڕوانێته
ئه‌و كه‌ناڵانه، جگه له كوشتنی كات، چ سودێكی تر به تاكه‌كانی
ئه‌م وڵاته ده‌گه‌یه‌نن؟ ئایا ئاڕاسته‌كردنی گه‌نج به‌و شێوه‌یه له
به‌رژه‌وه‌ندیی كێدایه؟ ئه‌و گرفت‌و كێشانه‌ی به‌هۆی ئه‌و به‌رنامانه‌وه
دروستده‌بن، كێ به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ریان؟ داواكردن به‌كرانه‌وه‌ی
گه‌نجان به‌و خێرایی‌و بێ به‌رنامه‌ییه، كێ فرمێسك بۆ ئه‌و كچانه
ده‌ڕژێ كه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، به‌هۆی ڕوانین‌و شوێنكه‌وتنیان بۆ
ستایلی ئه‌و به‌رنامانه؟ له كاتی ڕوودانی كێشه‌و گرفته‌كانداو
كاتێك ده‌گه‌نه بیر‌و هه‌وڵ‌و پلانی خۆكوژی، ئه‌و كه‌ناڵانه له‌كوێ
ده‌بن؟ به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س، كه پله‌و ڕێزی تایبه‌تیان هه‌بوو
لای جه‌ماوه‌ر، ئه‌مرۆ به هۆی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی بازرگانی‌و
هه‌ندێ به‌رنامه‌ی ئاست نزمدا، هه‌مان پێگه‌ی جارانیان نه‌ماوه."
گرنگیی به كێ ده‌دات
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه جیهانی‌و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیه‌كانیشه‌وه،
له‌م كه‌ناڵانه‌دا دیارده‌ی شه‌خسه‌نه‌كردن‌و گرنگیدان به چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی
دیاریكراو و فه‌رامۆشكردنی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه، زۆر به‌دیاری
به‌رچاوده‌كه‌وێت، چونكه له هیچ كه‌ناڵێكدا ئه‌وه نییه كه بێژه‌رێكی
دیاریكراو بكاته سمبولی شاشه‌كه‌ی، كه‌چی له كه‌ناڵ چواردا ئه‌ڤین
وه‌كو سمبولی شاشه‌و ئارامۆش وه‌كو داهێنه‌رێكی ڕاگه‌یاندن‌و
ئیمپراتۆرێكی میدیا ده‌رده‌خرێت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی نه‌ویوست ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژه به‌و سه‌رلێشێواویه
ده‌كات، كه ئه‌م كه‌ناڵه بۆ بینه‌رانی دروستكردووه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م
كه‌ناڵه پله‌به‌ندێكی بۆ هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژ جیانه‌كردۆته‌وه.
بۆ نموونه، له ڕۆتانا كه به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ كازم ساهیر، ته‌كنیكی
پرۆگرامه‌كه زۆر جوانتر‌و به‌رزتره له پرۆگرامێك كه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی
دیكه‌ی ده‌كه‌ن. واته ئاسته‌كان به ته‌كنیك‌و پێشكه‌شكارو ماوه‌و
شێوازی پرۆگرامه‌كه جیاده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی ئه‌م كه‌ناڵه هیچ پله‌به‌ندییه‌كی
نییه‌و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه جیاناكرێنه‌وه. لێره‌شدا تۆ زیانێكی گه‌وره‌ت
داوه، چونكه بویته‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وقی بینه‌ر بشێوێنیت‌و نه‌توانی
باڵانسی هونه‌ریی له‌نێوان هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژو ناهونه‌رمه‌نددا
جیابكه‌یته‌وه. ئه‌مان به‌زۆر كه‌سانێكی نوێ‌و تازه ده‌كه‌ن به ئه‌ستێره،
بۆیه عامه‌ی خه‌ڵك ئه‌و كه‌سه‌ی لێ ده‌بێت به هونه‌رمه‌ند، له‌كاتێكدا
هونه‌رمه‌ندێك كه زیاتر له 20ساڵه به هونه‌ره‌وه سه‌رقاڵه ده‌شارێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سانی هۆشیاری ناو كۆمه‌ڵگه
دانه‌نێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر عامی خه‌ڵك داده‌نێت‌و هونه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی لێ ده‌شێوێت."
ئه‌م هونه‌رمه‌نده وتیشی: "ده‌توانم ناوی زیاتر له ده بۆ پانزه
هونه‌رمه‌ندی به‌توانات پێ بڵێم، كه ده‌یان ساڵه هونه‌رێكی به‌رز
پێشكه‌شده‌كه‌ن‌و به‌ساده‌ترین شێوه له‌م دوو كه‌ناڵه‌دا ده‌رناكه‌ون‌و
كلیپه‌كانیان په‌خش ناكرێت."
تیلی قازانج
له‌م دوو كه‌ناڵه‌دا، چه‌ند پرۆگرامێكی كه‌م په‌خشده‌كرێن، به‌ڵام به‌شی
زۆریان به‌مه‌به‌ستی قازانجه‌و به‌شێوازی یانسیبی بڵاوده‌كرێته‌وه.
یه‌كێك له دیارترین ئه‌و پرۆگرامانه، پرۆگرامی تیلی قازانجه. ئه‌م
جۆره پرۆگرامانه ماوه‌یه‌كی زۆره له وڵاتانی دونیادا هه‌یه، به‌ڵام
له كوردستاندا شتێكی نوێیه. جیاوازییه‌كانی ئه‌م پرۆگرامانه له‌گه‌ڵ
پرۆگرامه جیهانییه‌كانی دیكه‌دا ئه‌وه‌یه، كاتێك له ئه‌وروپا ئه‌م
جۆره به‌رنامانه په‌خشده‌كرێن، هه‌موو نهێنی‌و شێوازی كاركردنی به‌رنامه‌كه
به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربوان بزانن به چ شێوازێك به‌شداریده‌كه‌ن،
به‌ڵام له به‌رنامه‌ی تیلی قازانجدا، كه له كه‌ناڵی كۆڕه‌ك
نیشانده‌درێت، به‌شداربوو نازانێت چۆن ده‌توانێت به‌شداریبكات‌و ته‌نها
ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی به ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه
بكات، ئه‌وا 1دۆلاری لێ ده‌ڕوات‌و ده‌چێته تیروپشكه‌وه، له‌كاتێكدا
بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێت له هه‌ر پرسیارێكدا 5هه‌زار به‌شداربوو
ته‌له‌فون بكه‌ن، ئینجا ده‌چێته تیروپشكه‌كه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و
كه‌سه‌ی به‌شداریكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه نه‌زانێت،
ئه‌وا دووباره كۆمپیوته‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كه‌سێكی نوێ، 5هه‌زار
كه‌سی دیكه وه‌رده‌گرێت. واته بۆ پێدانی سه‌د یان دووسه‌د دۆلار،
نزیكه‌ی ده‌هه‌زار دۆلار له هه‌ر پرسیارێكدا داهاتی كه‌ناڵه‌كه ده‌بێت،
سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمپیوته‌ره‌وه جوابده‌درێته‌وه‌و
هه‌وڵده‌درێت زۆرترین كات هاوڵاتیان له‌سه‌ر خه‌ت بهێڵرێنه‌وه.
ملیۆنێر
پرۆگرامی ملیۆنێریش، یه‌كێكی دیكه‌یه له پرۆگرامه‌كانی ئه‌م دووكه‌ناڵه‌و
هه‌فتانه له كه‌ناڵ چوار داده‌به‌زێت. كۆمپانیای توه‌ی ترافیك، كه
خاوه‌نی فه‌رمیی پرۆگرامی ملیۆنێره له جیهانداو ئه‌و پرۆگرامه به
كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌فرۆشێت، كۆمه‌ڵێك یاسا‌و
ڕێسای هه‌یه كه پێویسته له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵانه‌دا پێڕه‌ویان
لێ بكرێت كه پرۆگرامه‌كه ده‌كڕن. بۆ نموونه، ده‌بێت پرسیاره‌كانی
پرۆگرامه‌كه به سێ پله‌به‌ندیی جیاواز پۆلێنبكرێن. پله‌ی یه‌كه‌میان
پرسیاره ئاسان‌و سه‌رگه‌رمكه‌ره‌كانن، پله‌ی دووه‌میشیان ده‌توانی
بیبه‌ستیته‌وه به دۆسیه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆته‌وه، پله‌ی
سێیه‌میشیان ده‌بێت پرسیاره جیهانییه‌كان بن‌و هه‌ر پله‌یه‌كیش كه‌سێكی
جیاواز دایبنێت. كه‌چی ئه‌مه له به‌رنامه‌ی ملیۆنێردا په‌یڕه‌وناكرێت‌و
سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان ته‌نها یه‌ك كه‌س دایده‌نێت. جگه له‌وه‌ش، ده‌بێت
ماوه‌ی كاتی په‌یوه‌ندیكردن به هاوڕێوه، ته‌نها 30چركه بێت، له‌كاتێكدا
له‌م پرۆگرامه‌دا 45چركه‌یه، ناشبێت به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵه له به‌رنامه‌كه‌دا
هه‌بێت، له‌كاتێكدا چه‌ندین جار هه‌ڵه له به‌رنامه‌كه‌دا ڕۆیشتووه‌و
پرسیاریان به‌ناڕاست بڵاوكردۆته‌وه.
عه‌ره‌ب پرۆگرامه‌كه‌ی خستۆته نێوان دوو شته‌وه، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی
عروبه‌و كولتوری ئیسلامییه، به‌ڵام پرۆگرامی ملیۆنێر ستراتیژه‌كه‌ی
دیارنیه‌و كه‌س نازانێت له خزمه‌تی چ شتێك‌دا پرسیاره‌كان داده‌نرێن.
ده‌شبێت به‌پێی ستانداردی ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و كه‌سه‌ی پرۆگرامه‌كه
پێشكه‌شده‌كات، ده‌بێت خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌كی زۆر به‌رفراوان بێت‌و
زیاتر له سێ چوار زمان بزانێت‌و كاریزمایه‌كی به‌هێزی هه‌بێت كه
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بینه‌ر جێبهێلێت، كه‌چی ئه‌مه له‌و پرۆگرامه‌دا
به‌دی ناكرێت. شێوازی به‌شداریكردنی خه‌ڵكیش له‌م پرۆگرامه‌دا
گۆڕاوه، لێره ده‌بێت خه‌ڵك به زۆرترین په‌یوه‌ندیی بۆ ژماره ته‌له‌فونێك
بچێته به‌رنامه‌كه‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی سیستمه جیهانییه‌كه ئه‌و
هه‌فته‌یه پرسارێك ده‌كرێت‌و له ڕێی smsوه وه‌ڵامده‌ده‌یته‌وه،
پاشان دوو پرسیاری دیكه‌ت بۆ دێت‌و پاش وه‌ڵامدانه‌وه‌ت ده‌چیته
تیروپشكی كۆمپیوته‌ره‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆرترین په‌یوه‌ندیی به
ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه بكه‌یت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش گومانی ئه‌وه
ده‌وروژێنن، كه مافی ئه‌و پرۆگرامه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی
كڕرابێت‌و خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی لێی ئاگادارنه‌بێت.
له‌نێوان حه‌ڵاڵ‌و حه‌رامدا
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه، وای له د. ئه‌فرام كردووه كه بڵێت: "ئه‌و
پرۆگرامانه‌ی له‌م دوو كه‌ناڵه‌دا په‌خشده‌كرێن، وه‌كو یانسیب وان‌و
مه‌به‌ست لێیان ده‌ستخستنی زۆرترین قازانجه. بێگومان بازرگان ئه‌گه‌ر
زه‌ره‌ر له كارێك بكات، ده‌یگۆڕێ یان كارناكات. دیاره مه‌به‌ست له‌و
جۆره یانسیب‌و به‌رنامانه، ده‌ستهاته نه‌ك خزمه‌تكردن، به‌شداریكردن
له‌و به‌رنامانه‌ی زیاتر له كه‌سێك به‌شداریده‌كات به بڕێك پاره‌و
دواتر پاره‌كه بۆ یه‌كێكیان ده‌رده‌چێت، جا ئه‌و بڕه یه‌ك سه‌نت بێت
یان یه‌ك دۆلار، له ڕێی نامه‌وه بێت یان هه‌ر شتێكی دیكه، كارێكی
نه‌شیاوه‌و جۆرێكه له قوماركردن. باوه‌ڕناكه‌م دووكه‌س هه‌بن له
دیندا گومانیان له حه‌رامیی ئه‌م كاره هه‌بێت، به‌ڵام نازانم بۆ
زانایانی ئایینی له وتاره‌كانی هه‌ینی‌و بڵاوكراوه‌كانی خۆیاندا
بێده‌نگن له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته."
ئه‌م دكتۆره وتیشی: "هیچ كات ڕوانینه ئه‌و به‌رنامانه‌و به‌شداریكردن
تێیاندا نه ئارامیی ده‌روونی‌و نه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م
ناكات، به‌ڵكو پشێوی‌و شێواندن به‌رهه‌مدێنێت، به‌شداری نه‌كردن‌و
دووری له‌و كه‌ناڵانه باشتره له ڕوانین بۆیان، هێنده به‌سه سه‌ده‌ها
خێزانی كورد ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه، له ترسی ئه‌وه‌ی
منداڵه‌كانیان توشی هه‌ڵه نه‌بن."
نه‌بوونی یاسایه‌ك
ئه‌و بازرگانییه‌ی كه‌ناڵ چوار‌و كۆره‌ك ئه‌نجامیده‌ده‌ن، له ڕووی
یاساییشه‌وه نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ره، چونكه پێویسته بڕێكی ئه‌و
قازانجه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بخرێته‌گه‌ڕ یان باج‌و میرانه‌ی
لێ بدرێت به حكومه‌ت بۆ به‌كارهێنانی له خزمه‌تی خه‌ڵكیدا. هه‌روه‌ها
پێویسته به‌پێی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافه‌كانی به‌رخۆر (مستهلك)
كه‌ناڵه‌كان كاره‌كانی خۆیان ڕێكبخه‌ن، هه‌تاكو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و ده‌ستبڕین
له‌ئارادانه‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان به شێروان حه‌یده‌ری (سه‌رۆكی
لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان) كرد، پاش ئه‌وه‌ی
پرسیاره‌كانی لێ وه‌رگرتین‌و له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌ماندا
تاوتوێیانكرد، وه‌ڵامیداینه‌وه‌و وتی: "ئه‌م جۆره بازرگانیانه، ده‌بێت
به پێی یاسا رێك‌بخرێن، چونكه له هه‌ندێك وڵات‌دا ڕێگه‌پێدراوه‌و له
هه‌ندێكی دیكه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه. تائێستا یاسایه‌كی ته‌واوه‌تی
نییه ئه‌م جۆره بازرگانییه رێكبخات، به‌ڵام ئێمه له لیژنه‌ی
یاسای تاوتوێی ته‌واوه‌تی ئه‌م دۆسییه‌یه ده‌كه‌ین‌و ده‌یخه‌ینه
به‌رده‌م په‌رله‌مان." هه‌روه‌ها شێروان حه‌یده‌ری به شتێكی نایاسای
ده‌زانێت، كه هاوڵاتیان نه‌زانن چۆن به‌شداریی له‌و یانسبه‌دا ده‌كه‌ن‌و
كاره‌كانی چۆن ده‌چنه‌ڕێوه‌و پێیوایه ئه‌وه جۆرێكه له هه‌ڵ خڵه‌تاندن،
به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕێكخستنی حاڵه‌ته‌كه
تا ئێستا ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌و وتی: "به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م دۆسیه‌یه
له په‌رله‌ماندا ده‌وروژێنین‌و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین."
تێبینی
بۆ ئه‌م ڕاپۆرته زۆر هه‌وڵماندا باری سه‌رنجی ئه‌و كه‌ناڵانه وه‌ربگرین‌و
وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌رانمان ده‌ستبكه‌وێت، كه‌چی به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی
به‌ڵێنیان دا له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان
بده‌نه‌وه كه ئاڕاسته‌مانكردبوون، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوبه‌ری
كارگێڕییه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندین له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌نی
كه‌ناڵه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ناده‌نه‌وه
|
|
|