|
ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی
سلێمانی ده‌بێته 225 ساڵ |

مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تی، پایته‌ختی
رۆشنبیری، مه‌یدانی نوكته‌بازی
له‌وه‌ته‌ی به‌ردی بناغه‌ی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای
بابان-ه‌وه له ساڵی 1784 دا دانراوه، كوردستان شانازیی به‌وه‌وه ده‌كات،
كه خاوه‌نی شارێكه هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تی‌و فیداكاری‌و
رۆشنبیریی بووه.
سلێمانی له‌ماوه‌ی 225 ساڵی ته‌مه‌نیدا، لانكه‌ی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای
یه‌كه‌كانی كوردستان بووه، مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی بووه، كه سه‌دان
نوسه‌ر‌و روناكبیر‌و شاعیری پێگه‌یاندووه، ئه‌م هۆكارانه‌ش نازناوی (پایته‌ختی
رۆشنبیری) یان به‌شاره‌كه به‌خشیوه. سه‌رباری ئه‌وانه‌یش یه‌كێك له‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سلێمانی پێیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، قسه‌خۆشی‌و
نوكته‌بازیی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه.
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌زیندوویی له‌شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه شاری
سلێمانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه نموونه‌ی شاری خه‌بات‌و
فیداكاریی بووه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌م شاره‌دا له‌لوتكه‌دا بووه،
دژی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق‌و ولاتانی دراوسێ وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، جه‌مال حه‌كیم ئاغا، بوونی ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه
لای خه‌ڵكی سلێمانی بۆ سه‌رده‌می دروستبوونی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و
پێیوایه: ئه‌و شانازییه بۆ بابانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتر ئه‌و هه‌سته
ده‌ستاوده‌ست ماوه‌ته‌وه‌و گه‌شه‌یسه‌ندووه. به‌بڕوای ناوبراو، بوونی
كه‌سانی رۆشنبیر له‌ناوچه‌كه‌دا، هۆكاری سه‌ره‌كیی بووه بۆ
زیندووڕاگرتنی هه‌ستی كوردایه‌تی له‌ناو شاره‌كه‌دا.
جوڵانه‌وه سیاسییه‌كان له‌سلێمانییه‌وه ده‌ستیان پێكردووه
له‌ڕووی سیاسییشه‌وه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌ی سلێمانی، ئاماژه‌ی
به‌وه‌كرد: زۆربه‌ی جولانه‌وه سیاسییه‌كانی كوردستان له شاری
سلێمانییه‌وه ده‌ستیپێكردووه، هه‌میشه قوربانییه‌كان له‌م شاره‌وه
ده‌ستیان پێكردووه.
ئه‌و، نموونه‌ی هه‌ریه‌ك له حزبی هیوا‌و ته‌حه‌روری هێنایه‌وه، كه
له شاری سلێمانی-یه‌وه ده‌ستیان به‌چالاكییه‌كانیان كردووه.
به‌رده‌ركی سه‌را، سیمبولی راپه‌ڕین
سلێمانی، خاوه‌نی ده‌یان شوێنه‌واری مێژووییه، كه ده‌توانێت شانازیی
پێوه‌بكات‌و وه‌ك ماده‌یه‌كی به‌هادار بیپارێزێت.
یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه، كه ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانی-یه‌وه
ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه، به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی-یه. كه
شوێنی ده‌یان نه‌به‌ردیی ئه‌م شاره بووه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان، له نامیلكه‌ی (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی،
6ی ئه‌یلولی 1930) دا، ده‌نووسێت: 6ی ئه‌یلول كاره‌ساتنامه‌ی یه‌كه‌مین
راپه‌ڕینی كوردستان-ه، كه له چاوگه‌ی كوردستان، شاری سلێمانی-یه‌وه
هه‌ڵهات‌و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هاوچه‌رخدا شار راپه‌ڕی.
له مێژووی نزیكی كوردستانیشدا، شاری سلێمانی پێشه‌نگ بوو.
سلێمانی هه‌رگیز قسه‌ی لێنابڕێت
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاری سلێمانی، بوونی قسه‌ی خۆش‌و نوكته‌یه،
كه هه‌میشه له‌كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا، ماوه‌یه‌ك بۆ
گێڕانه‌وه‌ی نوكته ته‌رخانده‌كرێت.
جه‌مال ئاغا، چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه یاد، كه كاتی خۆی له‌نێو (سه‌رسه‌رییه‌كان)ی
سلێمانی دا باوبووه: ده‌ڵێن گه‌رمه ... شه‌ندرڵی ده‌بابه، یه‌كێك
بده به‌و سه‌گبابه. ئه‌و، ده‌ڵێت: سلێمانی هه‌رگیز قسه‌ی لێنابڕێت،
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه قسه به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی ده‌به‌خشێت
جه‌مال ئاغای حه‌كیم ئاغا، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی قسه‌خۆشیش ناوبانگی ده‌ركردووه،
ئه‌و پێشتر چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دانابوو بۆ خه‌ڵك، ئایا به‌خه‌ڵكی
سلێمانی داده‌نرێت، یاخود نا؟ به‌لام له‌گفتوگۆكه‌ی كوردستانی نوێ‌دا ئه‌وه‌ی
ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی پێنه‌كرد.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌ی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ره‌گه‌زنامه‌ی
سلێمانی ده‌به‌خشنه كه‌سانی ئازا‌و لێهاتوو، دا‌واشیان لێده‌كه‌ن له‌ناو
شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه، به‌لام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئاماژه‌ی به‌ناوی
ئه‌و كه‌سانه نه‌كرد، كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی شاره‌كه‌ی
پێبه‌خشیون!!
جوانیی سلێمانی، به‌به‌هه‌شت وه‌سف
ده‌كرێت
جوانیی شاری سلێمانی، سه‌رنجی شاعیر‌و نوسه‌ر‌و روناكبیرانی راكێشاوه،
بۆنموونه جه‌مال حه‌كیم ئاغا، كه‌سایه‌تیی ناسراوی شاری سلێمانی، له‌دێڕه
شیعرێكدا جوانیی شاره‌كه‌ی به‌به‌هه‌شت وه‌سفده‌كات‌و ده‌ڵێت:
به‌هه‌شتی زاتی پاكی خوا به‌ناوبانگه له‌به‌ر جوانی
كتومت ره‌نگی رێژراوه له‌سه‌ر شێوه‌ی سلێمانی
له‌مێژه ئه‌م دێڕه شیعره وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و جه‌مال حه‌كیم ئاغا
بواری نه‌بووه بیكاته قه‌سیده‌یه‌كی ته‌واو. ئه‌و، نكوڵی له‌وه
ناكات، كه جوانیی سلێمانی شایانی ئه‌وه‌یه كه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر
بنووسیت، به‌لام ده‌ڵێت: به‌ده‌ست خۆم نییه‌و خوا وای لێكردووم، جاران
ده‌متوانی شیعر بنووسم، ئێستا توانام نه‌ماوه. |