|
 |
|
ماڵپهری تیشك
خۆی بهرپرسیار نازانێت خاوهنی بابهتهکان خۆیان بهر پرسن له
ناوهرۆکی نوسراوهکانیان |
|
|
لێوەكانت هێمای
ناسكییە چۆن جوانیان دەكەی؟ |

لێوەكانت هێمای جوانی و ناسكی لە خۆدەگرێت،
لەگەڵ دیمەنێكی سەرەنجراكێش دروست دەكات بۆ گشت لایەنێك، بۆیە گرنگی
دان بە ستایلی لێو و ماكیاژكرنی دەبێتە رێگەیەك بۆ جوانی و ناسكی
رووخسار. چەندین هەنگاو و ماكیاژی تایبەت هەن بۆ زیاتر جوان كردنی لێو،
ئێمەش بۆتان روونی دەكەینەوە..
- بۆ ئەوەی زیاتر لێوت رەنگەكی بپارێزێت و بمێنێتەوە، سەرەتا چینێكی
سادە لە تەڕكردنی لێو بەكاربهێنە، دواتر سووراو لە لێوت بدە، ئەم
شێوازە وادەكات رەنگەكە لەسەر لێوت بچەسپێت.
- بۆ ئەوەی لێوت بە پڕی دەربكەوێت یان بە گەورەیی دەربكەوێت، رەنگی
بریقە لە ناوەڕاستی لێوت بدە و بەم رێگەیە شێوەیەكی پڕی لەخۆ دەگرێت.
- لە كاتی یاد و بۆنەكانی شەوانە، رەنگی بە بریقە بەكاربهێنە وەك :
رەنگی (زیوی – زێڕ)!
- بۆ ئەوەی لێوت بە بچووكی دەربكەوێت، رەنگی لێوت لە رەنگە داخراوەكان
بەكاربهێنە وەك رەنگی (قاوەیی – سوورێكی تۆخ – پەمەیی تۆخ). لە رەنگە
بە بریقەكان دوور بكەرەوە.
- پسپۆرانی بواری جوانكاری بۆ رەنگی پێست و رەنگی لێو ئەو رێنماییانە
لیستی رەنگەكان دەدەن :
• بۆ ئەوانەی پێستیان ئەسمەرە – رەنگی لێو سووری نزیك لە رەنگی قاوەیی
بەكاربهێنن.
• پێستی زەیتوونی (رەنگی كراوە تر لە ئەسمەر) – رەنگی خۆخ و زێڕ.
• پێستی نزیك لە رەنگی سوور – قاوەیی لە رەنگی خۆخ.
• پێستی سپی – رەنگی مشمش – خۆخ – پەمەیی.
ئهگهر
ئهتهوێت ئهم ماڵپهڕه بهردهوام بێت دهنگێکی بۆ تۆمارکه
|
|
|