|
 |
|
ماڵپه‌ری تیشك
خۆی به‌رپرسیار نازانێت خاوه‌نی بابه‌ته‌کان خۆیان به‌ر پرسن له
ناوه‌رۆکی نوسراوه‌کانیان |
|
|
دوای چوار ساڵ
هاوسه‌ره‌كه‌م جێهێشت‌و ره‌دوو كه‌وتم |

ئه‌مه ده‌سپێكی چیرۆكی ره‌دووكه‌وتنی
نه‌سرین‌و زۆرێك له‌و ژنانه‌یه كه له‌ناوچه‌ی پشده‌ر له‌گه‌ڵ
پیاوێك ره‌دوو ده‌كه‌ون
نه‌سرین كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، هۆكاری ره‌دووكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا ئاسووده نه‌بووه‌و باوكی به‌زۆر
داویه‌تی به‌شوو. ئه‌و وتی "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای فامكردنه‌وه‌مه‌وه
باوكم هه‌میشه ئه‌وه‌ی ئه‌دا به‌گوێمدا كه پارو له‌ده‌م بكه‌وێته
خواره‌وه بۆ كۆش باشه، منیش پێمده‌وت باوكه مه‌به‌ستت چیه؟ یه‌كسه‌ر
به‌توڕه‌ییه‌وه ده‌یوت: به‌كوردی قسه ده‌كه‌م بۆ تێناگه‌ی ده‌بێ
شوو به‌ئامۆزاكه‌ت بكه‌ی، تا دواجار به‌زۆر درام به‌و".
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ژنه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا رۆژێكی
خۆشی له‌ژیانیدا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و زۆرجار رووبه‌ڕووی سوكایه‌تی‌و
لێدانیش بووه‌ته‌وه. نه‌سرین وتی "هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ئامێزێكی
تر‌و ده‌رگایه‌كی واڵا بووم كه ئاره‌زووه‌كانمی تێدا به‌رجه‌سته بكه‌م،
بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕه‌دا ده‌ستم تێكه‌ڵ كرد‌و رۆژێك بڕیاری هه‌ڵاتنمان
دا".
هه‌رچه‌نده ئه‌م ژنه ئه‌وه‌ی زۆر له‌لا ئاشكرایه گه‌ر بدۆزرێته‌وه
ده‌كوژرێت‌و كه‌سیش پشتگیری ناكات، به‌ڵام وتی "گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر
شتێك بكوژرێت كه خۆی هه‌ڵبژاردووه باشتره له‌وه‌ی له‌ناخۆشییه‌كی
به‌رده‌وامدا ژیان به‌سه‌رببات یان له‌ده‌ست باوك‌و مێردی خراپ خۆی
بسوتێنێت، هێشتا ژیان لای من رووناكییه‌ك‌و جوانییه‌كی تێدا ماوه،
ئه‌گه‌ر به ئازادییش به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا گوزه‌ر نه‌كه‌م خۆ
ئامێزێكی ئارامم هه‌یه كه رازه‌كانمی تێدا بدركێنم".
دیارده‌ی ره‌دووكه‌وتن له‌ناوچه‌ی پشده‌رو بتوێن‌و چه‌ندین ناوچه‌ی
دیكه‌ی كوردستاندا مێژوویه‌كی دوور‌و درێژ‌و چه‌ندین هۆكاری جیاواز‌و
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌مدواییه له‌گه‌ڵ ره‌وتی
پێشكه‌وتنی دنیا‌و كوردستانیشدا كه‌مبۆته‌وه‌و به‌ده‌گمه‌ن حاڵه‌تێكی
له‌و جۆره ده‌بیسترێت. زۆربه‌ی خه‌ڵكی پشده‌رو بتوێن، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه به‌زۆر به‌شوودان زۆر كه‌مبۆته‌وه
بۆیه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ره‌دووكه‌وتن.
له‌وباره‌یه‌وه لێپرسراوی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی رانیه، دكتۆر
موڕاد عێزه‌دین نه‌بی ده‌ڵێت "خۆشبه‌ختانه ره‌دووكه‌وتن زۆر كه‌مبۆته‌وه،
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا ته‌نها دوو حاڵه‌ت هه‌بووه یه‌كێكیان
له‌پشده‌رو ئه‌ویتریان له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای رانیه
بووه، له‌وانه‌یه حاڵه‌تی تریش هه‌بوو بێت، به‌ڵام نه‌هاتۆته لای
ئێمه، له‌وانه‌یه له‌دادگا چاره‌سه‌ر كرابێت یان كێشه‌كه وه‌ك خۆی
مابێته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دكتۆر موراد وتی
"به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی خه‌ڵك كێشه كۆمه‌ڵاتییه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كه‌مبوونه‌ته‌وه، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و
زانیارییانه‌مان هه‌یه، به‌ڵام نازانم له‌دادگا كێشه‌كان زیادی كردوه
یان كه‌م. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌دادگا چاره‌سه‌ر نه‌كراو په‌نایان بۆ
ئێمه هێنا ئه‌و كاته ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی
چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ین".
زۆرجار ره‌دووكه‌وتن، كاره‌سات‌و رووداوی ناخۆشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
له‌كوردستاندا، به‌تایبه‌تی ئه‌م دیارده‌یه زۆربه‌ی كات له‌و
ناوچانه‌دا رووئه‌ده‌ن كه دابونه‌ریتی عه‌شائیرییان تیا به‌هێزه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوچه‌ی سۆران به‌هۆی ره‌دووكه‌وتنی
ژنێكه‌وه، 4 كه‌س كوژران‌و 2 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ربۆیه نه‌سرین‌و هاوسه‌ره نوێكه‌ی له‌و په‌ڕی دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین‌و
هیوادارن حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی ژنان‌و مافی مرۆڤ پشتگیری‌یان بكه‌ن
تا "مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی بدات‌و به‌ئازادیی شوو به‌م كوڕه بكات".
تێبینی: نه‌سرین ناوێكی
خوازراوه. |
|
|