--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پاسێک له‌سه‌ر پردێکه‌وه ئه‌که‌وێته
ناو ئاوێکه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر
پرده‌که و قه‌راغ ئاوه‌که کۆئه‌بنه‌وه
و ته‌ماشا ئه‌که‌ن بزانن سه‌رنشینه‌کان
چی‌یان به‌سه‌ر دێت. خه‌ڵکه‌که ئه‌بینین
کابرایه‌ک زوو زوو دێته سه‌ر
ئاوه‌که و یه‌کێکی تریشی به
ده‌سته‌وه‌یه و ته‌ماشایه‌کی ده‌موچاوی
ئه‌کات و ئه‌یخاته‌وه ناو ئاوه‌که
و خۆشی ده‌چێته‌وه ژێر ئاوه‌که
و زۆری پێ ناچێت یه‌کێک تر ئه‌هێنێت.
خه‌ڵکه‌که سه‌ریان له کرده‌وه‌ی
ئه‌م کابرایه ئه‌سووڕمێت و
هاواری لێ ئه‌که‌ن:
"ئه‌ری کابرا تۆ وه‌کو پیاوه‌تییه‌که
ئه‌که‌یت و ده‌ریان ئه‌هێنیت،
بۆچی ئه‌یانخه‌یته‌وه ناو ئاوه‌که؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"من به‌شوێن سایه‌قه‌که‌دا ئه‌گه‌ڕێم،
ده دینارم داوه‌تێ و باقی نه‌داومه‌ته‌وه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له ڕۆژی حه‌شردا، موسوڵمانێک
گوناهی زیاتره له چاکه‌کانی
بۆیه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک عه‌زاب
بدرێت و پێێ ئه‌ڵێن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیماندار بوویت و
گوناهه‌کانیشت ئێجگار زۆر نین،
بۆت هه‌یه خۆت جۆری عه‌زابه‌که‌ت
هه‌ڵبژێریت
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌یگێڕن
به‌سه‌ر ژووره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی
یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت
ئه‌یبه‌نه ژووری یه‌که‌م ئه‌بینێ
خه‌ڵکیان کردووه به شیشه‌وه و
ئه‌یان برژێنن
کابرا به‌بێ سێ‌ودوو ئه‌ڵێ
"ئه‌م ژووره‌م ناوێت
ئه‌یبه‌نه ژووری دووه‌م ئه‌بینێ
خه‌ڵکی له تاوه‌ی گه‌وره
گه‌وره‌دا سوور ئه‌که‌نه‌وه
کابرا ئه‌م ژووره‌شی ناوێت
له ژووری سێهه‌مدا خه‌ڵکی له
ته‌نووردا ئه‌برژێنن. ئه‌م
ژووره‌شی ناوێت
له ژووری چواره‌مدا ئه‌بینێ
خه‌ڵکی سه‌رقاڵی گۆرانیوتن و
هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌پڵه‌لێدانن بۆیه
ئه‌م ژووره هه‌ڵئه‌بژێرێت
که ئه‌چێته ژووره‌وه له
یه‌کێک له سه‌رنشینه‌کان
ئه‌پرسێت
"ئه‌وه چۆنه وا ئێوه له خۆشی
و به‌زم دان؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ
"ئه‌مڕۆ غاز نه‌ماوه تا
بمانکوڵێنن
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژنێک
پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ
ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ.
شقارته ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه
بۆ ژنه‌که‌ی. ژنه هه‌رچه‌ند
ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به
پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ
پیاوه‌که خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان
هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش
ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که له
دوکانه‌که هه‌موویم تاقی
کرده‌وه، دائه‌گیرسان!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێک له هه‌نده‌رانه‌وه به
سه‌ردان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
کوردستان و سه‌گه‌که‌شی له‌گه‌ڵ
خۆی ئه‌باته‌وه. ڕؤژێک به‌ر له
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی نه‌خۆش
ئه‌که‌وێت و ئه‌ویش ناچار به‌جێی
ئه‌هێڵێت و نایباته‌وه له‌گه‌ڵ
خۆی. هه‌موو ڕۆژێک کوڕه‌که
ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ هه‌واڵپرسینی
سه‌گه‌که. ڕۆژێک خوشکه‌که‌ی
وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی
ئه‌داته‌وه و پاش هه‌واڵپرسین
لێی ئه‌پرسێ:
"سه‌گه‌که‌م چۆنه؟" ئه‌ویش
ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا کاکه ئه‌م به‌یانییه
تۆپی."
کوڕه‌که به‌م وه‌ڵامه زۆر تێک
ئه‌چێت و ده‌ست ئه‌کات به گریان.
پاش که‌مێک ئه‌که‌وێته
سه‌رزه‌نشتکردنی خوشکه‌که‌ی و پێی
ئه‌ڵێ:
"تۆ نه ئه‌بوایه به‌و
کتوپڕییه ئه‌و هه‌واڵه
ناخۆشه‌م پێ بڵێیت. بۆ نموونه
ده‌کرا سه‌ره‌تا بڵێیت له
باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات پاشان
بتوتایه که‌مێک ناساغه و ئه‌وجا
ورده ورده و له‌سه‌رخۆ
هه‌واڵه‌که‌ت پێ بوتمایه بۆ
ئه‌وه‌ی خۆمم بۆ ئاماده بکردایه
و ئه‌وه‌نده کاری تێ
نه‌کردمایه."
چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ئه‌م
به‌سه‌رهاته‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت و
کوڕه‌که ڕۆژێک ته‌له‌فۆن
ئه‌کاته‌وه و هه‌مان خوشکی
وه‌ڵام ئه‌داته‌وه. پاش
هه‌واڵپرسین کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی توخوا باوکم چۆنه؟"
خوشکه‌که‌شی ئه‌ڵێ:
"له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێکی شیعه کچێکی یابانی
ئه‌خوازێت و کوڕێکیان ئه‌بێت ناوی
ئه‌نێن ئایه‌توڵا جاکشانی
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێک زۆر پرسیار له دایکی ئه‌کا،
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شتی تازه بۆ
ناو ماڵه‌که‌یان بکڕن.
کچه ڕۆژێک له دایکی ئه‌پرسێ:
"دایه کێ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه
تازه‌یه‌ی بۆ کڕین؟"
دایکیشی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی
دراوسێمان!"
ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر که کچه
پرسیار ئه‌کا، دایکی ئه‌ڵێ:
"باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
کچه ڕۆژێک به دایکی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ دایه ئه‌وه بۆ هه‌رچی
شتی ماڵه‌که‌مانه باوکی حه‌مه‌ی
دراوسێمان بۆمان ئه‌کڕێ، ئه‌ی
باوکم بۆ بۆمان ناکڕێ!"
دایکه‌ش ئه‌ڵێ: "کچم من ئه‌گه‌ر
به‌ته‌مای باوکت بوومایه، تۆ
هه‌ر نه‌ئه‌هاتیته دنیاوه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیاوێک
سه‌یاره‌یه‌کی خراپی هه‌بوو زوو
زوو تێک ده‌چوو، ده‌بوایه
بیباته لای فیته‌ر و پاره‌ی لێ
خه‌رج بکات تاوای لێ هات بێزار
بوو ئینجا خۆی خه‌ریکی چاک
کردنه‌وه‌ی ده‌بوو....
ڕۆژێکیان کوڕه‌که‌ی گووتی:
بابه من ده‌زانم ئه‌م
سه‌یاره‌یه که‌ڵکی چاک
کردنه‌وه‌ی نه‌ماوه و کاتی
ئه‌وه هاتووه سکراب بکرێت!
باوکی ووتی:
نا کوڕم نابیت سکرابی بکه‌ین.
کوڕه:
بۆ نابی بابه؟
باوک:
ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکی کۆنه‌و خراپ
سکراب بکه‌م، ده‌بووایه
له‌زووه‌وه دایکتم سکراب
بکردابووایه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خه‌ڵکێکی زۆر کۆ بوونه‌ته‌وه و
مردوویه‌ک ئه‌به‌ن بۆ
سه‌رقه‌بران. که ده‌گه‌نه
ئه‌وی، ئه‌بینین گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌که
هێشتا هه‌ر خه‌ریکی گۆڕه‌که‌یه
بۆیه تابووته‌که له نزیک
گۆڕه‌که دائه‌نێن و که‌سوکاریشی
له ده‌وری ئه‌گرین و له خۆ
ئه‌ده‌ن. له‌پرێکدا مردووه‌که
زیندوو ئه‌بێته‌وه و له
تابووته‌که‌وه سه‌ر دێنێته
ده‌ره‌وه. هه‌رچی له‌و ناوه‌دایه
له ترساندا هه‌ر یه‌که و به
لایه‌کدا ڕائه‌که‌ن به‌ڵام
کابرای گۆڕهه‌ڵکه‌ن لێی دێته
ده‌ست و به خاکه‌ناز به‌ر
ئه‌بێته گیانی. پاشان ڕوو
ئه‌کاته خه‌ڵکه‌که و ئه‌ڵێ:
"وه‌رن مه‌ترسن کوشتمه‌وه!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێک
هه ردوو گوويچکه ی سوتابوو ،چووه
لای دکتۆر بۆ چاره سه ر کردنی
،دکتۆره که ليی ده پرسێ بۆچی ئه و
گوێيه ت سووتاوه ؟ کچه که ش
گووتی:له وکاته ی
جل‌و به رگم ئوتو ده کرد ،زه نگی
ته له فۆن لێيدا منيش وامزانی
خۆشه ويسته که مه
له خۆشيان ئوتوم به گوێی خۆم وه
نا، دکتۆره که : پيی گووت: ئه ی
گوێچکه که ی ديکه ت، کچه که گوتی
:دکتۆر گيان ئه و گێله جارێکی
ديکه ش ته له فۆنی کرده وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک گوێدرێژێکی ئه‌بێ و
زۆری خۆش ئه‌وێت، ڕۆژێکیان کابرا
گوێدرێژه‌که‌ی له شار لێ ون
ئه‌بێت،
ئه‌ویش که ئه‌گه‌ڕێته‌وه
ماڵه‌وه مه‌ڕێک ئه‌کات به خێر.
ژنی کابرا پێی ئه‌ڵێ:
"سه‌یره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌شت له
ده‌ست چووه خێریش ئه‌که‌یت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"خێر بۆ ئه‌وه ئه‌که‌م که به‌س
نه‌بوو خۆمی به سه‌ره‌وه
نه‌بووم، ئه‌گینا خۆشم ون
ئه‌بووم."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مه‌لایه‌ک له پاسێکی
قه‌ره‌باڵغدا دانیشتووه و ژنێکیش
له به‌رده‌میدا به‌پێوه
وه‌ستاوه. پاسه‌که خۆی ئه‌دات
به ئوتومبیلێکدا و ژنه‌که
ئه‌که‌وێته کۆشی مه‌لاوه. مه‌لا
زۆر که‌یفی به وه‌زعه‌که دێت و
هاوار ئه‌کات:
"ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت که‌س
له جێی خۆی نه‌جووڵێت هه‌تا
که‌شف دێت!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێک
له‌ناو پاسێکدا به‌رامبه‌ر کچێک
دائه‌نیشێت و کچه‌که زنجیرێکی
ئاڵتوونیی باریکی له ملدا ئه‌بێت
و فڕۆکه‌یه‌کی بچووکی پێوه
ئه‌بێت! کوڕه‌که هه‌ر سه‌یری
سنگی کچه‌که ئه‌کات. ئاخرێکه‌ی
کچه‌که په‌ست ئه‌بێت و ئه‌ڵێت:
"فڕۆکه‌یه، فڕۆکه! فڕۆکه‌ت
نه‌دیوه!؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ببووره من
سه‌یری فڕۆکه‌که ناکه‌م، سه‌یری
فڕۆکه‌خانه‌که ئه‌که‌م!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک
له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ
موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی
پێشه‌وه‌ی ئه‌پرسێ:
"کاکه تۆ بۆ مردی؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم."
پیاوی یه‌که‌م ئه‌پرسێته‌وه:
"کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا
ئه‌مرێ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی
بێ‌ویژدان ئه‌یان وت که گوایه
داوێنپیسه. ڕۆژێک پێیان وتم که
ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه
ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به
چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش
به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم
ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسه م
گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو
که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو،
موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو،
ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش
له خۆشی‌دا مردم."
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای
فرێزه‌ره‌که‌ت بکردایه‌ته‌وه نه
تۆ له‌خۆشیدا ئه‌مردی و نه منیش
ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو قوتابی زۆر ته‌مبه‌ڵ که دوو
ساڵه له‌سه‌ر یه‌ک له پۆلی
یه‌که‌می ناوه‌ندیدا ده‌رناچن،
به‌پێی یاسا ئه‌بێت له خوێندن
ده‌ربکرێن به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر
پاش کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
مامۆستایان‌دا بڕیار ئه‌دات که
فرسه‌تێکی تریشیان بداتێ به‌وه‌ی
که تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی
تایبه‌تییان بکات ئه‌گه‌ر له‌و
تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رچوون
بۆیان هه‌بێت به‌رده‌وام بن له
خوێندندا.
ڕۆژی تاقیکردنه‌وه دێت و قوتابی
یه‌که‌م بانگ ئه‌کرێته
ژووره‌وه. مامۆستایه‌ک
دانیشتووه و پێی ئه‌ڵێ:
"ته‌نها یه‌ک پرسیارت لێ ئه‌که‌م
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت ڕاست بوو
ئه‌وا ده‌رچوویت و بۆت هه‌یه
به‌رده‌وام بیت. پرسیاره‌که‌ش
ئه‌مه‌یه: ئه‌وه چییه له کاتی
فووتبۆڵێندا له پێی ئه‌که‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی قاچمان بپارێزێت و
قه‌یتانیشی هه‌یه؟" قوتابی
یه‌که‌میش پاش که‌مێک
بیرکردنه‌وه ئه‌ڵێ:
"کاله‌یه." مامۆستاکه‌ش ئه‌ڵێ:
"ئافه‌رین، ده‌رچوویت. تۆ بڕۆ با
هاوڕێکه‌ت بێته ژووره‌وه."
قوتابی یه‌که‌م دێته ده‌ره‌وه و
به په‌له هه‌موو شته‌کان بۆ
هاوڕێکه‌ی ئه‌گێڕێته‌وه تا
ئه‌ویش ڕاست وه‌ڵام بداته‌وه و
پاشان پێی ئه‌ڵێ که بچێته
ژووره‌وه. قوتابی دووه‌م ئه‌چێته
ژووره‌وه و مامۆستاکه به
هه‌مان شێوه پێی ئه‌ڵێ:
"ته‌نها یه‌ک پرسیارت لێ ئه‌که‌م
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت ڕاست بوو
ئه‌وا ده‌رچوویت و بۆت هه‌یه
به‌رده‌وام بیت. پرسیاره‌که‌ش
ئه‌مه‌یه: ئه‌وه چییه له
ماڵدا هه‌یه، به کاره‌با کار
ئه‌کات و خۆراک و میوه و
سه‌وزه‌ی تێ ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
خراپ نه‌بن و له هاوینیشدا ئاوی
تێ ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان
سارد بکات؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:"قه‌یتانی
هه‌یه؟"
مامۆستاکه‌ش ئه‌ڵێ:"نه‌خێر."
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:ده که‌واته
جزمه‌یه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژن: "پیاوه‌كه له دوای من ژن
ئه‌هێنیته‌وه
پیاو: "ئه‌ی بۆ نا! دنیا هه‌ر وا
بووه و چاو‌ڕێی چی بکه‌م
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه چه‌ند
بێوه‌فای، ده یا خوا پێش من
بمریت
پیاو: "گاڵته‌م كرد، تۆبه! جارێكی
تر من و ژنهێنان
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه بۆ من
ئه‌وه‌نده خراپم كه ئیتر ژن
نه‌هێنیته‌وه؟
پیاو: "ئه‌ی قوڕی كوێ بكه‌م
به‌سه‌رما و چی بكه‌م
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كوڕێكی قۆشمه له پاسێكدا ئه‌چێته
لای كچێكی جوانكیله و شۆخه‌وه
دائه‌نیشێ، هه‌ر به دانیشتنی بۆنی
عه‌ترێكی خۆش له كچه‌وه دێت به
سه‌ریا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالێك بۆ
قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا بكاته‌وه ،
ڕووی تێ ئه‌كا و بۆنه‌كه به قووڵی
هه‌ڵئه‌مژێ و به كچه ئه‌ڵێ:
"ئه‌ڵڵا له‌و بۆنه خۆشه!!!! ئه‌وه
له كوێ كڕیوته؟"
كچه وه‌ڵام ناداته‌وه.
ئه‌مجاره‌شیان ڕووی تێ ئه‌كا و به
قووڵی بۆنه‌که هه‌ڵ ئه‌مژێ و
ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا له‌و بۆنه
خۆشه!!!! ئه‌وه به چه‌ند
كڕیوته؟"
کچه ئه‌مجاره‌شیان وه‌ڵامی
ناداته‌وه!
کوڕه‌ش تووڕه ئه‌بێ و یه‌ک (ت‌س)ی
که‌سکونی بۆ لێ ئه‌دا. که
بۆنه‌که ئه‌چێ به‌سه‌ر
کچه‌که‌دا، لچێکی لێ
هه‌ڵئه‌قورتێنێ و پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه ئێسکت خواته‌وه!"
کوڕه ناکاته نامه‌ردی و ئه‌ڵێ:
"گیانه ئێمه وه‌کو ئێوه ڕه‌زیل
نین! تووری که‌رکووکه و سه‌لکی
دووسه‌د دینار
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژنێ به
پیاوه‌که‌ی
ئه‌ڵێت: "جلی تازه‌م نییه، له
به‌ری كه‌م
پیا وه‌كه‌ی: "دۆڵابه‌كه‌ت پڕه
له جل
ژنه‌كه‌ی: "ئه‌زانم، به‌ڵام
ده‌رودراوسێ هه‌موویان منیان
به‌و جلانه‌وه دیوه
پیاوه‌كه‌ی: "ده هه‌ڵسه با
له‌به‌ر خاتری جله‌کانی تۆ
خانووه‌كه بگۆڕین و بچینه
گه‌ڕه‌کێکی تر
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ.
ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و
ئه‌ڕواته‌وه و که پرته‌قاڵی
یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ.
ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان
دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به هه‌مان
شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ و فڕێی
ئه‌دا. ئیتر له داخا كاره‌بای
ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و
پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت
ئه کاوئه یخوات
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مناڵێک له‌گه‌ڵ باپیریدا له‌ناو
چیمه‌نی ماڵه‌وه‌دا یاری ئه‌کات،
له‌وکاته‌دا کرمێک له کونێک له
چیمه‌نه‌که‌دا دێته ده‌ره‌وه،
مناڵه‌که ئه‌ڵێت
"باپیره چه‌ندم ئه‌ده‌یتێ
ئه‌گه‌ر ئه‌و کرمه بخه‌مه‌وه
ناو کونه‌که؟
ئه‌ویش، که پێی وا نییه
منداڵه‌که ئه‌توانێت ئه‌و کاره
بکات، ئه‌ڵێت
"1000 دینار." مناڵه‌که به
په‌له ئه‌چێت جێڵ ئه‌هێنێ و له
کرمه‌که‌ی ئه‌دات تا ڕه‌ق ئه‌بێت
و پاشان ئه‌یکاته‌وه به
کونه‌که‌ی خۆیدا.
باپیره ئه‌حه‌په‌سێ و لێی
ئه‌پرسێ
"چۆن ئه‌و کاره‌ت کرد؟"
مناڵه‌که‌ش باسی جێڵه‌که‌ی بۆ
ئه‌کات و باپیره‌ش پاره‌که‌ی
ئه‌داتێ و ئه‌ڵێت
"به‌قوربان بۆ خۆت له‌ناو ئه‌م
چیمه‌نه‌دا یاری بکه ئێستا
دێمه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک باپیره دێته‌وه
و 1000 دیناری تر ئه‌دات به
مناڵه‌که. مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"باپیره گیان 1000 دیناره‌که‌ت
دامێ.
باپیره‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت
"ئه‌م هه‌زاره‌یان هی نه‌نکته
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک له ماڵی مامی میوانه.
ئێواره له کاتی میوه‌گێڕاندا
کابرا مۆزێک هه‌ڵ ئه‌گرێت
پاش ئه‌وه‌ی مۆزه‌که ئه‌خوات
توێکڵه‌که‌ی ئه‌خاته گیرفانی.
مامی چاوی لێی ئه‌بێت و لێی
ئه‌پرسێت
"کوڕم ئه‌و توێکڵه بۆ
ئه‌خه‌یته گیرفانت؟" کابراش
ئه‌ڵێ
"به خوا مامه زۆر خۆش بوو له
سه‌ری ئه‌کڕمه‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژێکیان ژنێک له حه‌مام خۆی
ئه‌شوات و گوێی لێیه یه‌کێک به
پرتاو له ده‌رگا ئه‌دات و هاوار
ئه‌کات
"ئه‌و ده‌رگایه بکه‌نه‌وه منم،
کوێره‌ی دراوسێتانم
ژنه‌که‌ش که ئه‌زانێت کوێره‌یه
له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: پێویست به
خۆپۆشته‌کردنه‌وه ناکات و هه‌ر
به ڕووتی ئه‌چێت خۆی ئه‌داته
پاڵ ده‌رگاکه و ده‌رگاکه
ئه‌کاته‌وه و فه‌رموو له کوێره
ئه‌کات بێته ژووره‌وه. کوێره‌ش
خۆی و سینییه‌که‌ی سه‌رده‌ستی
دێته ژووره‌وه و ئه‌ڵێ
"فه‌رموو شیرینی هه‌ڵگره
چاوه‌کانم چاکبونه‌ته‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان
زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش
زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت
"به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!"
کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه
ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت
"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ
ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر
له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت
"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم
نییه به‌سه‌رته‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌کی سمێڵزل ڕێی
ئه‌که‌وێته سلێمانی و تامه‌زرۆی
تامی ئه‌و شه‌ربه‌تی مێوژه‌یه
که هاوڕێکانی بۆیان باس کردووه.
کابرا به پرسیار باشترین
شه‌ربه‌تفرۆش ئه‌دۆزێته‌وه و
ئه‌چێت داوای شه‌ربه‌تێک ئه‌کات.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌که‌ی
ئه‌خواته‌وه به
شه‌ربه‌تفرۆشه‌که ئه‌ڵێ
"ئه‌مه‌یه ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی که
هه‌موو که‌س پیا هه‌ڵئه‌دات،
وه‌ڵڵا هه‌رچی تام بێت نه‌یبوو
کابرای شه‌ربه‌تفرۆشیش پێی ئه‌ڵێ
"ئینجا تۆ ئه‌و فلته‌ره‌ت
به‌ستووه، ئیتر چۆن ئه‌توانیت
تام بکه‌یت
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌کی پێشمه‌رگه زۆر ڕقی
له یاپراخ و ته‌نانه‌ت
ناوهێنانه‌که‌شێتی، سوێند ئه‌خوا
هه‌رکه‌س باسی یاپراخ بکات
ئه‌یکوژێت، ڕۆژێک براده‌ره‌کانی
ئه‌یانه‌وێ توڕه‌ی بکه‌ن بۆیه
یه‌کێکیان به‌وانی تر ئه‌ڵێ
"سه‌یری ئه‌و ڕه‌زه جوانه که‌ن،
ئای بۆ کیلۆیه‌ک له‌و گه‌ڵا
جوانه‌ی!" یه‌کێکی تریان ئه‌ڵێ
"ئاخ بۆ دوو کیلۆ برنج!"
سێهه‌میان ئه‌ڵێ
"ئای بۆ ده‌سکێ شویت و تۆزێ ترش و
قابله‌مه‌یه‌ک،" کابرای
پێشمه‌رگه‌ش هه‌ست ئه‌کات چی له
ئارادایه ورده ورده ده‌ست
ئه‌با بۆ چه‌که‌که‌ی و ئه‌یخاته
سه‌رپێ و ئه‌ڵێ
"ده منیش پیاوم ئه‌وێت
بیپێچێته‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له قه‌ره باڵغیه‌كی به‌ر ئه‌سحابه
سپی دا پیاوێكی حافز خه‌ریكبوو
خۆی بكێشێ به ژنێكا
خێره‌و مه‌ندێ هاواری كرد :-وریابه
خاڵه خۆت نه‌كێشی به‌و ژنه‌دا
حافزه‌كه به‌نابه‌دڵی سوكانی ئه‌گۆرێو
ئه‌ڵێ :- خوا عه‌مر درێژت نه‌كا
ئه‌گه‌ر عه‌مودێك بوایه پێت ئه‌وتم
؟
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تووتییه‌که‌ی مارف
کابرایه‌ک تووتییه‌ک ئه‌کڕێت. پاش
چه‌ند ڕۆژێک که تووتییه‌که ڕا
دێت و ئه‌کرێته‌وه، گوێی لێ
ئه‌بێت هاوڕێکانی به
خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌ڵێن: "مارفه
حیز"، ئه‌ویش یه‌که‌م قسه‌ی که
له‌م ماڵه‌دا ئه‌یکات، "مارفه
حیز" ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌ک وای
لێ دێت مارف ناوێرێت خۆی پیشان
بدات چونکه هه‌ر به بینینی
هاوار ئه‌کات:
"مارفه حیز."
مارف ئه‌که‌وێته پرسیار کردن بۆ
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک.
سه‌رئه‌نجام ئامۆژگاری ئه‌که‌ن
که سه‌ری قه‌فه‌سه‌که‌ی به
په‌ڕۆیه‌ک داپۆشێت بۆ ماوه‌ی دوو
سێ هه‌فته تا که‌س نه‌بینێت و
بیری بچێته‌وه. مارفیش چۆنیان پێ
وتبوو، وا ئه‌کات و ته‌نانه‌ت
کاتێک که خواردنیشی بۆ دائه‌نێت
خۆی پیشان نادات و ته‌نها له‌ژێر
په‌ڕۆکه‌وه ده‌ست درێژ ئه‌کات و
خواردنی بۆ دائه‌نێت. پاش
هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگی، ڕۆژێکیان
مارف به دزییه‌وه و هێواش هێواش
سوچێکی په‌ڕۆکه به‌رز
ئه‌کاته‌وه تا بزانێت
تووتییه‌که چی ئه‌کات و وه‌زعی
چۆنه. که تووتییه‌که چاوی به
مارف ئه‌که‌وێت ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چییه مارفه حیز؟ قنگت
ئه‌خورێ ؟"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مه‌لایه‌ک سواری یه‌کێک له
فه‌قێکانی ئه‌بێت. فه‌قێ شکاتی لێ
ئه‌کات و ئه‌گیرێت. ڕۆژی
دادگایکردنه‌که‌ی، دادوه‌ر پێی
ئه‌ڵێت
"مه‌لا تۆ پیاوی خودای، ئه‌مه‌ت
چۆن کرد؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێت
"گه‌وره‌م زۆرم هه‌وڵدا بیخه‌مه
مێشکییه‌وه، بێسوود بوو منیش له
داخا خستمه قنگییه‌وه."
دادوه‌ر دیسانه‌وه ئه‌ڵێت
"مه‌لا تۆ باش ئه‌زانیت که
ئه‌مه حه‌رامه، چۆن کردت؟"
مه‌لاش هه‌مان وه‌ڵامی پێشووی
ئه‌داته‌وه.
دادوه‌ر بۆ جاری سێهه‌م پرسیاری
لێ ئه‌کات و ئه‌ڵێت
"باشه تۆ ترسی خودات له دڵدا
نه‌بوو، بۆ وات کرد؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێت
"ئه‌وه چییه جه‌نابی حاکم! تۆش
ئه‌ڵێی شت ناچێته مێشکته‌وه؟"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره
شه‌ریان بوه و پێکه‌وه
قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر
به‌رماڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست
به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و
ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی
ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت
ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی
له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی
ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک
ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
موحه‌مه‌د ناوێک ئه‌یه‌وێت کچێکی
مه‌سیحی بخوازێت. کچه‌که‌ش ڕازی
ئه‌بێت به مه‌رجێک ببێت به مه‌سیحی
و ناوی خۆی بگۆڕێت. موحه‌مه‌دیش،
که به ده‌ردی شێخی سه‌نعان چووه،
ناچار ڕازی ئه‌بێت بۆ ئه‌م کچه
مه‌سیحییه له ئیسلام وه‌رگه‌ڕێت
و ناوی خۆشی بگۆڕێت. ڕۆژێک موحه‌مه‌د
و کچه‌که و چه‌ند که‌سێکی نزیکی
کچه‌که ئه‌چن بۆ که‌نیسه و له‌وێ
قه‌شه‌یه‌ک، پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک
باسی رێساکانی ئاینی مه‌سیحی بۆ
ئه‌کات، سێ شڵپ ئاو ئه‌دات به ته‌پڵی
سه‌ری موحه‌مه‌ددا و له‌گه‌ڵ هه‌ر
شڵپێکیشدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه ئیتر تۆ موحه‌مه‌د نیت و
جۆرجیت."
ڕۆژێکی "ڕه‌مه‌زانی"
مه‌سیحییه‌کان کچه‌که دێته
ماڵه‌وه و ئه‌بینێت جۆرج
مریشکێکی برژاوی داناوه و
خه‌ریکی خواردنێتی. کچه‌که به
تووڕه‌یی و سه‌رسوڕمانه‌وه پێی
ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چی ئه‌که‌یت جۆرج؟ ئه‌ی
نازانیت ئێمه‌ی مه‌سیحی بۆمان
نییه گۆشت بخۆین کاتێک که
به‌ڕۆژووین؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"با چۆن نازانم، به‌ڵام ئه‌مه
گۆشت نییه چونکه به‌ر له‌وه‌ی
بیبرژێنم سێ شڵپ ئاوم دا به
سه‌ریدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا
وتم: تۆ مریشک نیت، پهتاتهیت
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مناڵێک داوا له باوکی ئه‌کات که
ته‌پڵێکی بۆ بکڕێت. باوکی له وه‌ڵامدا
پێی ئه‌ڵێ:
"بۆت ناکڕم چونکه ئه‌زانم
ئیزعاجمان ئه‌که‌یت."
مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه به‌خوا مه‌ترسه، هه‌تا نه‌خه‌ویت
لێی ناده‌م."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌ڵێن دووپشکهڕهشهی عه‌ربه‌ت
به هه‌ر که‌سێکه‌وه بدات،
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی پیس
نه‌کات ئه‌وا ئه‌مرێت. ڕۆژێک
دووپشکێکی عه‌ربه‌ت به
کابرایه‌که‌وه ئه‌دات و
که‌سوکاره‌که‌ی له ده‌وری
کۆبوونه‌ته‌وه و هه‌موو
ده‌سته‌ودوعا له خوا
ئه‌پاڕێنه‌وه که تۆزێک گووی پێ
بکات به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و
کابرا ئه‌مرێت. دوای ناشتنی کابرا
مه‌لا که‌مێک قورئان ئه‌خوێنێت و
پاشان ئه‌که‌وێته دووعاکردن بۆی
و داوا له خوا ئه‌کات که به
به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی بسپێرێت.
خزمێکی دووعاکه به مه‌لا
ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
"لێگه‌ڕی مامۆستا دووعای چی بۆ
ئه‌که‌یت. ئێمه ئه‌و هه‌مووه
له خوا پاڕاینه‌وه تۆزێک گووی
پێ ڕه‌وا ببینێت، نه‌یکرد ئێستا
تۆ به‌ته‌مایت به‌هه‌شتی پێ ڕه‌وا
ببینێت!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک ژنێکی به‌ڕه‌ڵای
ئه‌بێت. ژنه‌که ئه‌وه‌نده
به‌ڕه‌ڵا ئه‌بێت، که زۆر جار
کابرا دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه
ئه‌بینێت خه‌ڵکی له حه‌وشه‌که‌دا
سه‌ره‌یان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بچن
بۆ لای.
ڕۆژێک کابرا دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه
و یه‌کێک له سه‌ره‌که‌ی
حه‌وشه‌دا لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌رێ کاکه: ئه‌م ئافره‌ته ژنی
تۆیه؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ ژنی منه. بۆچی؟" ئه‌ویش
ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی چۆنه تا ئێستا ته‌ڵاقت
نه‌داوه؟ بۆچی ته‌ڵاقی ناده‌یت؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"بۆ شێت بووم ته‌ڵاقی بده‌م.
ئه‌ته‌وێت منیش وه‌کو ئێوه
سه‌ره‌ی بۆ بگرم. به‌س نییه
ئێستا به بێ سه‌ره ئه‌چم بۆ
لای."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خوێندکارێکی ته‌مه‌ڵی دووساڵه،
به خۆی و کارتی نمره‌کانییه‌وه،
به خه‌مباری دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
که باوکی لێی ئه‌پرسێت بۆچی وا
خه‌مباره له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ
"ئه‌مساڵیش ده‌رنه‌چووم. هه‌بێت و
نه‌بێت نمره‌کانیان فرۆشتووم."
باوکیشی ئه‌ڵێ
"ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندکاره‌ی
نمره‌کانی تۆی کڕیوه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مامۆستای عه‌ره‌بی له
خوێندکارێکی کچ ئه‌پرسێت
"هه‌وا نێره یان مێ؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"نێر."
مامۆستا ئه‌ڵێت
چۆن ئه‌زانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"چونكه زۆر جار ته‌نووره‌که‌م هه‌ڵ
ئه‌داته‌وه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خواپێداوێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند، بۆیارمه‌تیدانی
ژنه‌که‌ی خزمه‌تکارێک ده‌گرێت و
له‌هه‌مانکاتدا کوڕێکیشی
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیه‌ت،
ڕۆژێک کوڕه‌که به‌ته‌له‌فۆن
باوکی ئاگادار دهکاتو ده‌ڵێ:
ده‌مه‌وێ به‌سه‌ردان بێمه‌وه
لاتان.
باوکی کوڕه‌که‌یش
ده‌ڵێ: نا، کوڕم حه‌زناکه‌م
بگه‌ڕێیه‌وه، چونکه ده‌زانم
له‌ده‌ره‌وه نه‌خۆشی ئایدز
زۆره، ده‌ترسێم تۆیش ئه‌و
نه‌خۆشیه پیسه‌ت گرتبێت،
ئه‌وکاته خزمهتکارهکهشمان
ده‌یگرێت، که ئه‌ویش گرتی، منیش
ده‌یگرم، که منیش گرتم دایکی
بێچارهشت هه‌ر ده‌یگرێته‌وه،
که ئه‌ویش گرتیه‌وه هه‌موو
خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر ده‌یگرنه‌وه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان
زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش
زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت:
"به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!"
کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه
ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت:"هه‌ی
سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو
نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ
پێی ده‌ڵیت:"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من
هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه!"
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------